بڕێکى زۆر گۆشت بە شێوەى قاچاغ دەهێندرێتە عێراق
  2023-12-18       313       


بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەیەکی زۆر لە گۆشتی ئاژەڵ بە زیندویی و بە بەستوویی بە شێوەی قاچاخ دەهێنرێتە ناوەوەی عێراق بەبێ ئەوەى هیچ پێوەرێکی نێودەوڵەتی و تەندرووستی هەبێت، کە ئەمەش هاوڵاتییان ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەکاتەوە.

سامر حەبیب حەمزە، بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەبارەى هاوردەکردنى گۆشتى ئاژەڵ بۆ ناوخۆى عێراق لە دەرەوەى وڵات هۆشدارى دەدات.

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق باسى لەوە کردووە، ڕێژەیەکی زۆر لە گۆشتی ئاژەڵ بە زیندویی و بە بەستوویی بە شێوەی قاچاخ دەهێنرێتە ناوەوەی عێراق بەبێ ئەوەى هیچ پێوەرێکی نێودەوڵەتی و تەندرووستی هەبێت، کە ئەمەش هاوڵاتییان ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەکاتەوە.

ئاماژەى بەوەش کرد، هۆکاری مانەوەی بەرزی نرخی گۆشتی ئاژەڵ دەگەڕێتەوە بۆ گرانی نرخی عەلەف لە جیهاندا و لەلایەکی ترەوە بۆ چاوچنۆکی هەندێک لە بازرگانەکان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×