دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كۆتایی هات
  2023-12-18       292       

سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، ئامێرەكانی دەنگدان داخران و بەوەش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كۆتایی هات. وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، پڕۆسەكە سەركەوتوانە كۆتایی هات و هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی روی نەدا.

ئاوێنە: عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەشێوەیەكی "سەركەوتو" و "بەبێ بونی هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی" كۆتایی هات.

وتیشی، ئێستا دەستكراوە بە قۆناغی دوەمی پلانی هەڵبژاردن كە گواستنەوەی سندوقەكان و میمۆرییەكانە. جەختیشی كردەوە، هێزە ئەمنییەكان بەردەوام دەبن لە پاراستنی كارمەندانی هەڵبژاردن لەكاتی بەڕێوەچونی جیاكردنەوەو ژماردنی دەنگەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×