كۆمسیۆن: ئێوارەی سبەینێ ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
  2023-12-18       273       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، ئێوارەی سبەی سێشەممە، ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق رادەگەیەنن.

ئاوێنە: كۆمسیۆنەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، پڕۆسەی دەنگدان بەشێوەیەكی سەركەوتو كۆتایی هاتوەو كۆمسیۆن دەست دەكات بە رادەستكردنی ئەنجامەكان بە نوێنەری حزبەكان.

وتوشیەتی، سەعات 5ی ئێوارەی سبەی سێشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رادەگەیەنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×