سەدر: سوپاسی ئەو كەسانە دەكەم بایكۆتی هەڵبژاردنیان كرد و دەنگیان نەدا
  2023-12-19       249       

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لەبارەى بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا سوپاسی ئەو كەسانە دەكات بایكۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقیان كردووە و دەنگیان نەداوە.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لەبارەى بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە.

سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە پەیامەكەیدا، کە لە تۆڕی ئێكس بڵاوى کردووەتەوە، سوپاسی ئەو كەسانە دەكات بایكۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقیان كردووە و دەنگیان نەداوە.

لە سەرەتای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، موقتەدا سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوای بایكۆتكردنی لایەنگران و شوێنكەوتووانی خۆی كرد لە هەڵبژاردنەكان، هاوكات بێبەریبوونی خۆشی لەو كەسانە ڕاگەیاند دەنگ دەدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەڵبژاردنی گشتیی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×