بەهۆی 'تەقەی خۆشی' سەرکەوتنی کاندیدێک پێنج کەس بوونە قوربانی
  2023-12-19       344       

ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق   بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو پێنج هاووڵاتی بەهۆی تەقەی خۆشی سەرکەوتنی کاندیدێک لە سنووری مووسڵ برینداربوون.

ئاژانسەکە ڕلشیگەیاندووە، برینی بەشێک لە برینداران سەختە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی گەیارە کراون.

 ئاماژەی بەوە کردووە، ئاهەنگی سەرکەوتنی ئەو کاندیدە کە ناوەکەی ئاشکرانەکردووە، لە گوندی (حاج عەلی) لە سنووری ناحیەی گەیارەی سەر بە پارێزگای نەینەوا بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×