توركیاو عێراق جەخت لە "ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەمنی و هەواڵگری بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر" دەكەنەوە
  2023-12-19       412       

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیرانی دەرەوەی توركیاو عێراق بە ئامادەبونی وەزیرانی بەرگریی هەردو وڵات كۆبونەوە. لە كۆبونەوەكەدا جەخت لە "گرنگی پتەوكردنی شەراكەتی ئابوری و ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەمنی و هەواڵگری لە بواری روبەڕوبونەوەی تیرۆردا" كرایەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ سێشەممە، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە پێشوازی كرد لە فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و پاشان بە ئامادەبونی یاشار گولەر، وەزیری بەرگری توركیاو سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق، وەفدی هەردولا لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا كۆبونەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەو بارەیەوە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لە كۆبونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی هەردو وڵات و هاریكاری نێوان ئەنقەرەو بەغدا لە هەمو ئاستەكان كرا.

ئەحمەد سەحاف وتوشیەتی، هەردولا جەختیان لە "گرنگی پتەوكردنی شەراكەتی ئابوری و ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەمنی و هەواڵگری لە بواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا كردەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×