2019-08-17   641     
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژبه داعش رایگه‌یاند ''پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مۆڵه‌ته‌كانی تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانیی سه‌ربازی له ئاسمانی عێراق''.
ئاوێنه: لە راگەیەندراوێکدا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژبه داعش له عێراق پابه‌ندبونی خۆی به بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی فڕین و تێپه‌ڕبوونی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی بیانی به‌سه‌ر ئاسمانی عێراق ته‌نها به مۆڵه‌تی عه‌بدولمه‌هدی نه‌بێت راگه‌یاند.
هاوکات دوو رۆژ لەمەوبەر عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری ئاسایشیی ده‌ركرد له‌نێویاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مۆڵه‌تانه بوو كه تایبه‌ت بوون به فڕۆكه‌وانی و فڕین له‌نێویاندا ''فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، فڕۆكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی پڕچه‌ك، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، هەلیكۆپته‌ره‌كان و فڕۆكه‌كانی دیكه‌ش''، نابێت ئه‌مانه له ئاسمانی عێراقی بفڕن ته‌نها به مۆڵه‌تی تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران نه‌بێت.
شایەنی باسە هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه ''چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و تاوتوێی رێنماییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانییان سه‌باره‌ت به جوڵه‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی كردووه''.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه ''وه‌كو میوانێك له چوارچێوه‌ی سنوری سه‌روه‌ریی عێراق پابه‌نده به‌سه‌رجه‌م بڕیار و رێنماییه‌كانی حكوومه‌ت عێراق ده‌بێت و ده‌ستبه‌جێ پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه ده‌بین''.
لەلایەکی دیکەوە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ته‌نها رێگه‌ی به‌خۆی داوه یان ئه‌و كه‌سه‌ی له‌جێی ئه‌و ده‌بێت مۆڵه‌تی فڕین بدات، داواشی له هه‌مووان كرد پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت فڕۆكه‌كانی به دوژمن هه‌ژمار ده‌كرێت و له لایه‌ن هێزه به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
بڕیاره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی دوای سێ رۆژ دێت له ته‌قاندنه‌وه‌ی ''سه‌ربازگه‌ی سەقەری سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی دۆره له باشووری به‌غدا كه 30 كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه''.