گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا ڕاگیرا
  2023-12-20       305       

سەرچاوەیەك ڕایگەیاند، لە ئەنجامی درووستبوونی شەپۆلێكی تەم لە ئاسمانی بەغدا و بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی بینین، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیراوە.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكەوە هۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان بڵاوكردەوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، بەهۆی درووستبوونی تەم لە ئاسمانی بەغدا و بە تایبەت فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی، گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە ڕاگیران، دوای كاتژمێرێك و بە نەمانی تەم و گەڕانەوەی مەودای بینین بۆ ئاستی ئاسایی، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەست پێ دەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ كێشە و گرفتێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا درووست نەبووە، هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكان بۆ ماوەی كاتژمێرێك دەبێت، تا ئاستی بینین باشتر دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×