هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد
  2023-12-20       319       

میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی دوو مووشەكەوە هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، هێرشەكەش قوربانی لێ كەوتووەتەوە.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان هەواڵی هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكایان لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد بڵاو كردەوە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی دوو مووشەكەوە هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و ئامانجەكان ڕاستەوخۆ پێكراوە، هەروەها هێرشەكەش قوربانی لێ كەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا هیچ گرووپێكی سەربازیی هێرشەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

جێگەی ئاماژەیە، بە وتەی بەرپرسانی ئەمریكا بڕیاریانداوە هێزی زیاتر و فڕۆكەی جەنگی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن، بە مەبەستی پاراستنی هێزەكانیان لە ناوچەكە، بە تایبەت لە عێراق و سووریا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×