وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستپێكردنی ڕاسته‌وخۆی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023 راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ڕێكاره‌كانی بۆ دابینكردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12) ده‌ستیپێكردوه، دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی ڕێكخستنی خه‌رجكردن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زاره‌تی دارایی داوای له سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی خه‌رجكردن له وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه، پێداچونه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی دابینكردنی پاره‌ی موچه، به له‌به‌رچاوگرتنی پابه‌ندبون به مه‌رجه‌كانی دارایی مانگانه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی فه‌رمانبه‌رانه، تاوه‌كو ئێستاش به‌فه‌رمی هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10، تشرینی دوه‌م/11، كانونی یه‌كه‌م/12) دیارینه‌كراوه.