ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ئه‌و ئه‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان له 18 پارێزگاكه‌ی عێراق ده‌كرێت كه به ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌گه‌یشوه‌ته به‌غدا، دوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی دەنگەکان دەنێردرێن بۆ نوسیگەی نیشتمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
زەردەشت محەمەد، بەرپرسی ھۆبەی لۆجستی نوسینگەی ھەولێری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات و له پارێزگاكادا دەنگی 35 وێسگە جیانه‌كراونه‌ته‌وه، دوای جیاكردنه‌وه‌یان ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێن.
هاوكات نوسینگه‌ی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، داوا لە چاودێران و بریکارەکانی هاوپەیمانیەتەكان و لایەنەسیاسیەكان و میدیاکان دەکات کە دەیانەوێت چاودێری پڕۆسەی هەژماردن و جیاكردنەوەى دەستی بکەن لە ناوەندەکانی وردبینی لە سەرجەم پارێزگاکان، ئامادەبن ئه‌مڕۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێت.
18ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له 15 پارێزگا به‌ڕێوه‌چو، كه 143 هاوپه‌یمانی پێكهێنرابو و پێنج هه‌زار و 898 كاندید هه‌بون كه چوار هه‌زار و 237 كه‌س پیاو بون و هه‌زار و 370 كه‌سیش ژن بون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، 16 ملیۆن و 887 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوه و كارتی بایۆمه‌تریان ته‌واوكردوه و رێژه‌ی به‌شداریش 41% بوه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا، ده‌نگده‌رانیش به‌سه‌ر 38 هه‌زار و زیاتر له 500 وێستگه‌دا دابه‌شكراون و تا ئێستا ئه‌نجامی 36 هه‌زار وێستگه گه‌یشتوه‌ته كۆمسیۆن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌ستی و ئه‌لیكترۆنی به‌راورد كراون و هاوتابون.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، نزیكه‌ی دو هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدان ماون و هێشتا جیاكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، واتا تا ئێستا توانراوە 94.4%ی ئه‌نجامه‌كان جیابكرێنه‌وه.