تەیف سامی داوا لەفەرمانبەرەکانی دەکات بۆ پێدانی مووچە ڕۆژانی پشوش دەوام بکەن
  2023-12-21       332       

ئەمڕۆ  پێنجشەممە وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق داوای لە یەکەکانی خەرجکردنی وەزارەتەکان و پارێزگاکان و قەوارە پەیوەندیدارەکان کرد کە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا دەوام بکەن و پێداچوونەوە بە بەشی ژمێریاریدا بکەن بۆ تەواوکردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ڕێنماییەکانی تەیف سامی محەمەد وەزیری دارایی لە حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ” داوا لە یەکەکانی خەرجکردنی وەزارەتەکان و پارێزگاکان و قەوارە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە پێداچوونەوە بە بەشی ژمێریاری وەزارەت بکەن لە ڕۆژانی هەینی و شەممە ٢٢ بۆ ٢٣ ی مانگی کانوونی یەکەم بە مەبەستی تەواوکردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری دارایی ڕێنمایی بەردەوامبوونی کاتژمێرەکانی کارکردنی فەرمانبەرانی ئەو بەشانەی کردووە کە پەیوەندییان بە پێدانی مووچەوە هەیە لە کاتی پشووی فەرمیدا بەبێ وەستان و بەبەردەوامی هەتا کۆتایی ئەمساڵ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×