عەلی عەلاق هەنگاوێکی دیکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار دەخاتەڕو
  2023-12-22       424       

پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە رێگەی دامەزراندنی کەناڵی بانکی و بەکار‌هێنانی دراوی جۆراوجۆر تێیدا دو کاریگەری ئەرێنی لەسەر کەرتی بانکی عێراق دروست دەبێت، یەکەمیان نرخی دۆلار سەقامگیر دەبێت و دوەمیان ناسنامەی کەرتی بانکی عێراق لە جیهاندا بەرەوپێش دەچێت.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی پلانێکی بەکارهێناوە و لە رێگەیەوە هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی داواکارییەکانی دۆلار لە سەکۆیەکی سەلامەتدا، هەروەها بازرگان و هاوردەکارەکانیش بەسەر چوارچێوە و سەکۆکاندا دابەش دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەتا قەبارەی ئەو کەناڵ و سەکۆیانە زیاد بکات و ژمارەی بەشداربوان زیاد بکات کاریگەری ئەرێنی لەسەر دو بوار دەبێت، یەکەمیان سەقامگیری نرخی دۆلار و دوەمیان دابینکردنی یاسای بانکی و نەختینەیی دروستە کە ناسنامەی وڵاتەکە و کەرتە بانکیەکەی بەرەوپێش دەبات.

ئەوەشی خستەڕو، ئەو دو خاڵای باسکران لە رێگەی داغلکردنی دراوی هەمەجۆری دەرەکی وەک یوانی چینی و روپیەی هیندی و یۆرۆ و لیرەی تورکی و درهەمی ئیماراتی بۆ سەکۆ بانکی و نەختینەییەکان دابین دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، وەزارەتی گەنجینە و بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا پێشوازیان لە هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی لە پەیوەستکردنی بانکە دەرەکییەکان کرد، ئەوەش لە کۆتا راپۆرتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا دەرکەوتبو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×