له ماڵی ژنێك كه نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كێكی شاری به‌غدا بووه، نیو ملیار دینار دۆزرایه‌وه، ژنه‌كه له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كردوه‌و كوڕه‌كه‌شی ئه‌فسه‌ره به پله‌ی عه‌مید.
میدیاكانی عێراق به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێزه‌كانی پۆلیسی به‌غدا ئه‌و بڕه پاریه‌یان له ماڵێكی ناوچه‌ی حوڕیه دۆزیوه‌ته‌وه كه له 5 فه‌رده و 20 كیسی نایلۆندا بووه.
پۆلیسی به‌غدا وتویه‌تی كه ژنه‌كه له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كردوه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه پیشه‌ی سواڵكردن بووه، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه كوڕێكی ئه‌و ژنه له دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منیی ده‌وڵه‌تدا ئه‌فسه‌ره و پله‌ی عه‌میده.