ئەلینا رۆمانۆسكی: ئەمریكا پابەندە بە هاوكاریی عێراق لە “ئەركە قورسەكاندا
  2023-12-24       347       

باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكان پابەندبوونی وڵاتەكەی بە هاوكاریكردنی عێراق لە ئەركە قورسەكاندا دووپاتدەكاتەوە.

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق لە تۆڕی (ئێكس) بڵاویكردەوە، بە یاوەری ڤیكتۆریا نۆلاند-ی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا چاویكەوت بە نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، رێكخەری مرۆیی تایبەت بە عێراق و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی دیكە بۆ تاوتوێكردنی چۆنیەتی پاڵپشتیی هەوڵەكانی عێراق بۆ سەرلەنوێ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا.

هەروەك “پابەندیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی بە هاوكاریكردنی عێراق لەم ئەركە قورسەدا” دووپاتكردەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×