موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی بۆ به‌شداربوانی “البنیان المرصوص” بڵاوده‌كاته‌وه و نیگه‌رانی خۆی له دابه‌شبون و بڵاوه‌پێكردنی ره‌وته‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بمرێت یان بكوژرێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌و پێكهاته‌یه‌كی باش و دامه‌زراو هه‌نگاو بنێن واته سه‌ربكه‌ون له به‌هێزكردنی خێزان و چه‌سپاندنی ڕیزه‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی برایه‌تی.
ئاوێنە: موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی خۆشه‌ویستان و به‌شداربوانی “البنیان المرصوص”ی كردوه بڵاویكردۆته‌وه، چه‌ند ڕێنمایییه‌كتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م، هیوادارم به قبوڵكردنی باشه‌وه لێم وه‌ریبگرن، بۆئه‌وه‌ی ڕوه‌كی باش بچێنن.
له‌ڕێنماییه‌كانیدا، موقته‌دا سه‌در باسی له‌وه‌كردوه، به‌ره‌و پێكهاته‌یه‌كی باش و دامه‌زراو هه‌نگاو بنێن واته سه‌ربكه‌ون له به‌هێزكردنی خێزان و چه‌سپاندنی ڕیزه‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی برایه‌تی، ده‌بنه نمونه‌یه‌ك كه له بواری هاوپشتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا په‌یڕه‌وی بكه‌ن، سه‌قامگیریش له‌م ژیانه‌دا، له‌دوای مردنه‌وه به‌ده‌ست دێت، دوربن له دونیا و پاره‌كه‌ی و فیتنه و به‌خششه‌كانی.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، “گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودای گه‌وره و زیادكردنی كرده‌وه‌كانی تاعه‌ت و عیباده‌ت، كه‌واته هه‌ركه‌سێك ئاره‌زوی بكات، ڕۆژانه با خودای له بێت و به‌ڵێن به‌خۆی بدات كه نه‌هێڵێت ئه‌م ده‌ستكه‌وته دونیایه شكست بهێنێت”.
موقته‌دا سه‌در ده‌شڵێت، “بینایه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌یه، له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی لۆژیكی و شه‌رعی، بۆ كۆمه‌ڵگه و خێزان، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئیمانداران و خۆشه‌ویستان، به‌تایبه‌تی له ناوه‌ڕاستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی به‌هۆی گوناه و پشتگوێخستنی ژیانی دوای مردن، بڵاوبونه‌وه‌ی كات به‌سه‌ربردن و یاریكردن و زۆرانبازی به‌سه‌ر ئه‌م جیهانه‌دا، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خۆشمان ده‌وێن، به نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه، ترسم له دوبه‌ره‌كی و په‌رشوبڵاوی ئێوه هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بمرم یان بكوژرێم، ئه‌م ده‌ستكه‌وته له‌ژێر گوێڕایه‌ڵی خودا و خۆشه‌ویستی نیشتمان و خۆشه‌ویستیمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌دری ده‌تانهێڵێته‌وه، ئێوه‌ش له له‌ناو خێزانه گه‌وره‌كه‌تاندا ( بزوتنه‌وه‌ی سه‌در) ده‌مێننه‌وه.
هه‌ر له رێنماییه‌كانیدا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در باسی له‌وه‌كردوه، “به دونیا و پاره‌كه‌ی و كورسییه‌كانی فریو مه‌خۆن، ئه‌م ده‌ستكه‌وته ده‌ستكه‌وتێكی کاتیە، نه دونیاییه، نه سیاسی، نه سه‌ربازی، نه ئاژاوه‌گێڕانه، بۆیه وشه‌یه‌ك مه‌ڵێن و كرده‌وه‌یه‌ك مه‌كه‌ن مه‌گه‌ر دوای پێداچونه‌وه هه‌ڵتان نه‌سه‌نگاندبێت”.