دەزگای دژە تیرۆر دەرگای دامەزراندن دەكاتەوە
  2023-12-26       733       

دەزگای دژە تیرۆری عیراق دەرگای دامەزراندن دەكاتەوەو لینكی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنیش كارا دەكات.

دەزگای دژە تیرۆری عیراق بڵاویكردووەتەوە، لینكی دامەزراندن وەك سەرباز لەو دەزگایە لەكاتژمێر 8:00ی بەیانی رۆژی سێشەممە 26-12-2023 تا كاتژمێر 11:59 خولەكی شەوی پێنجشەممە 28-12-2023 دەبێت.

پێشتر عەلاوی نیعمە بەنداوی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە دەزگای دژە تیرۆری عیراق دادەمەزرێندرێن لە نێوان 3500 بۆ 4000 كەس دەبن.
 
وتیشی: "ئەو كەسانەی مافیان هەیە داواكاریی پێشكەش بكەن سنووردار نەكراون كە خەڵكی كام پارێزگا دەبن، بۆیە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن، بەڵام سنووری كاركردنیان لەلایەن دەزگای دژەتیرۆرەوە دیاریدەكرێت".

دەزگای دژە تیرۆری عیراق دەڵێت ئەو كەسەی فۆڕمی دامەزراندن پڕ دەكاتەوە پێویستە ئەو مەرجانەی تێدا بێت كە ئاماژەیان پێدراوە.

بۆ پڕكردنەوەی ئەو فۆڕمی دامەزراندنە، پێویستە پێشكەشكار بەڵگەنامەكانی وەك كارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری كەسێتی و بەڵگەنامە پێویستەكانی دیكە هاوپێچ بكات.
 
بەگوێرەی مەرجەكانی دژە تیرۆری عیراق، دەبێت پێشكەشكار:
* لە دایك و باوكێكی عێراقی بێت.
* تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر و لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت.
* مەرجی توانستی جەستەیی تێدا بێت.
* بە تاوانی شەرەف یان مادەی هۆشبەر و ئەو تاوانانەی كە پەیوەندیدارن بە زیانگەیاندن بە ئاسایشی  وڵات، سزا نەدرابێت.
* لانیكەم بڕوانامەی سەرەتایی هەبێت. 
 
دەزگای دژە تیرۆری عیراق ئاشكریكردووە، لە دوای وەرگرتنی فۆڕمەكان بەشێوەی تیروپشك ناوی پێشكەشكارەكان هەڵدەبژێردرێن بۆ دامەزراندنیان و لە رێگەی كورتەنامەی مۆبایلەوە ئەو كەسانە ئاگادار دەكرێنەوە كە وەردەگیرێن.

لینكی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن

https://ur.gov.iq/index/org-service/10085

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×