قیستی کۆمپانیاکان دەکرێت بە دینار
  2023-12-26       330       

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم، لە دوای سەری ساڵەوە، قیستی کۆمپانیاکان دەکرێت بە دینار.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند:" لە دوای سەری ساڵەوە، قیستی کۆمپانیاکان بە دینار دەدرێت و چیدیکە دۆلار بۆ ئەو مەبەستە بەکارناهێنرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد:" هۆکاری ئەو گۆڕانکارییەش ئەوەیە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لە ساڵی تازەوە سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەکان بە دیناربێت، ئێمەش وەکو هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو بڕیارە دەبین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×