دژەتیرۆری عێراق: لە چەند كاتژمێرێكدا 8 ملیۆن كەس داواكارییان بۆ دامەزراندن پێشكەشكردووە
  2023-12-27       646       

سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت، تەنها لە كاتژمێرەكانی یەكەمی كردنەوەی بەستەری ئەلیكترۆنیدا هەشت ملیۆن كەس داواكارییان بۆ دامەزراندن لە دەزگاكەیان پڕكردووەتەوە.

ئاوێنە: لە چەند رۆژی رابردوودا دەزگاكە بڵاویكردەوە رەزامەندییان وەرگرتووە لەسەر دامەزراندنی سێ هەزار كەس لە ریزەكانیاندا، بۆ ئەوەش لەڕێی ئەلیكترۆنییەوە داواكارییەكان وەردەگرن.

فەریق روكن كەریم تەمیمی، سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لە كاتژمێرەكانی یەكەمی كردنەوەی بەستەرە ئەلیكترۆنییەكەدا هەشت ملیۆن هاوڵاتی داواكارییان پێشكەشكردووە.

وتیشی، “هەلی پێشكەشكردن بەشێوەی ئەلیكترۆنی بۆ بوونە سەرباز لە دەزگاكە بۆ هەموو عێراقییەكان بەردەستە”. روونیشیكردەوە، هەلی هەمووان وەك یەكە و هیچ هەلێكی تاكەكەسی بوونی نییە، بەدەر لە مەرجە گشتییەكان كە پێشتر دیاریكراون.

ئەو كەسانەی ناویان پێشكەشكردووە، ئەگەر تەواوی مەرجەكانیان تیابێ، دواتر پشكنینی پزیشكی و جەستەییان بۆ دەكرێت و دواتر دەرچووەكان دیاریدەكرێن، سەرۆكی دەزگاكە وای وت. رەتیشیكردەوە، پارەدان لەبەرامبەر داوا پێشكەشكردن لە ئارادابێت.

بۆ ناو تۆماركردن و پێشكەشكردنی داواكاریی دامەزراندن كلیك لێرە بكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×