دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری نه‌داو دانیشتنه‌كه‌ی دواخست
  2023-12-27       350       


دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری نه‌داو دانیشتنه‌كه‌ی بۆ مانگی داهاتو دواخست.

ئاوێنه‌: دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری نه‌داو دانیشتنه‌كه‌ی بۆ 21ی (کانونی دوەم/1)ی 2024 دواخست.

سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، سەرۆکی فراکسیۆنی ڕافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، تا ئێستا دادگای فیدڕاڵی چەندینجار کۆبونەوەی بۆ بڕیاردان و یەکلاکردنەوەی سکاڵاکە خستوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی خۆیەوە، بەڵام هەمو جارێک کۆبونەوەکە دواخراوە.

پێده‌چێت لە ئەگەری سەرگرتنی سکاڵاکە، پێنج کورسی کۆتای تورکمان و کورسییەکی کۆتای ئەرمەن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و سیستەمی هەڵبژاردن لە یەک بازنەییەوە بۆ فرەبازنەیی دەگۆڕێت.

دواخستنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌كاتێكدا كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 25ی (شوبات/2)ی 2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×