وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ڕایگه‌یاند، چوار تیرۆرست له‌سلێمانى ده‌ستگیركراون كه له چه‌ند تاوانێكى مه‌ترسیدارى تیرۆرستیه‌وه تێوه‌گلاون.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق به‌هاوكارى دژه‌تیرۆرى سلێمانى چوار تیرۆرستیان ده‌ستگیركردوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، تیرۆرسته‌كان له سلێمانى ده‌ستگیركراون و به‌شداریانكردوه له هێرشه‌كه‌ى بنكه‌ى سپایكه‌رو گواستنه‌وه‌ى خۆكوژه‌كان بۆ به‌غداو ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه تێیدا.
له‌ساڵانى رابردوو دۆخى ناهه‌موارى عێراق له‌روى ئه‌منیه‌وه وایكرد به‌شێكى زۆر له هاووڵاتیانى به‌ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب روو له پارێزگاكانى هه‌رێم بكه‌ن و زۆرجار تیرۆرست و كه‌سانى مه‌ترسیدار خۆیان خزاندۆته ناو ئاواره‌كانه‌وه‌و وه‌ك ئاواره هانایان بۆ هه‌رێم هێناوه.