وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە 2023دا زیاتر لە 7 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر سزادراون
  2023-12-28       313       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2023دا، زیاتر لە 7 هەزار كەس بەتاوانەكانی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن دادگاوە سزادراون.

ئاوێنە: عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەماوەی ساڵی 2023دا، 7 هەزارو 397 كەس بە تاوانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن دادگاوە سزادراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، سزای ئەو كەسانە لەنێوان زیندانیكردن و سزای لەسێدارەداندا بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×