2019-08-18   602     
هێزه‌کانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکیان له باکووری ڕۆژئاوای وڵات ئه‌نجامدا و له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک چه‌کداری داعش کوژران و ده‌ستگیر کران.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی رایگه‌یاند ''هێزه‌کانی له‌شکه‌ری 16ی سوپای عێراقی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا له باکووری ڕۆژئاوای وڵات به هاوکاریی هێزه‌کانی حه‌شدی عه‌شایر ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازییان بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌کانی داعش له ناوچه بیابانییه‌کانی هه‌ڵکه‌وتو له ڕۆژئاوای قه‌زای شووره له باشوری شاری مووسڵ ئه‌نجام دا.
سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت ته‌ئکیدی کرده‌وه که هێزه‌کانی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌یان له باشووری مووسڵ 9 تیرۆریستی داعشیان له چالاکی خستووه و چوار چه‌کداری دیکه‌ی ئه‌و گروپه‌یان ده‌ستگیر کردووه.