2019-08-18   1777     
یاریدەدەرێکی باڵای پێشوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ''دۆناڵد ترەمپ لەمانگی ئاداری داهاتو لەپێشبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ دەکشێتەوە کاتێک دڵنیادەبێت هەڵنابژێردرێتەوە''.
ئاوێنه: بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری ئیندپێندتی بەریتانی کە تیایددا ئاماژە بەوە دراوە، ئانتۆنی سکاراموکی بەڕێوەبەری پێشوی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی رایگەیاندوە ''مانگی ئاداری داهاتو دۆناڵد ترەمپ لەپێشبڕکێی سەرۆکایەتی دەکشێتەوە، چونکە نایەوێت تێکبشکێت و دڵنیادەبێت کە دەرناچێتەوە''.
هاوکات لەوبارەیەوە ئانتۆنی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (ڤانیتی فێر) رایگەیاندوە، ''مانگی ئاداری داهاتو ترەمپ تێدەگات کە مەحاڵە دەربچێتەوە و بەوهۆیەوە خۆی پاشەکشە دەکات''.
هەروەها ئانتۆنی رونکردنەوەی زیاتری داوە و رایگەیاندوە، ''ترەمپ خۆی زۆر پێگرنگە و کەسێکی خۆپەرستە، لەبەرئەوە بەرگەی ئەو ئیحراجییە ناگرێت کەداتاو زانیاری راپرسییەکان نیشانیدەدەن لەبارەی ئەنجامە پێشبینیکراوەکانی هەڵبژاردنی ٢٠٢٠''.
هاوكات ترەمپ له تویتێكدا رایگهیاند ''چارەکی یەکەمی مووچەکەی ئەمساڵی بەخشییە (نووسینگەی نەشتەرگەرانی ئەمریکی) کە بڕەکەی ١٠٠ ھەزار دۆلارە ئەم ھەنگاوە بووە دەروازەیەکی نوێ کە سەرۆکەکانی پێش خۆی نەیانکردووە لە کۆی ٤٠٠ ھەزار دۆلاری مووچەی ساڵانەکەی ١٠٠ ھەزاری ببەخشێت و بەپێی ھەندێک سەرچاوە ترەمپ بە نیازە چارەکی دووەمی ببەخشێتە کەرتی پەروەردە''.
ئەویش دوای ئەوەی نووسینگەی نەشتەرگەرانی ئەمریکی ھەواڵەکەیان گەیاندە میدیاکان. ئەو نووسیویەتی: من ١٠٠٪ی مووچەی سەرۆکایەتییەکەم ئەبەخشم. ٤٠٠ ھەزار دۆلارم گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەمان و ھەستم زۆر باشە دەربارەی ئەوە.
نووسینگەی نەشتەرانی ئەمریکی بە دکتۆرانی نەتەوە ناسراون و گەشە بە بواری تەندروستی کۆمەڵگە دەدەن و ئاگادارکردنەوەی حکومەت لە ھەموو ئافاتێکی نەخۆشی و ژمارەیان ٦٠٠٠ دکتۆری دانسقەیە.