ئەمریكا: ئێران لەكاتێكدا هاوكارییەكانی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم راگرت، كە دەرفەتی هەڵبژاردنی ئاشتی هەبو
  2025-07-02       399       

دوای ئەوەی سەرۆككۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوكاریی ئێرانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم خستە بواری جێبەجێكردن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەم كارەی ئێران "قابیلی قبوڵكردن نییە."

ئاوێنە: تامی بڕوس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبارەی راگرتنی هاوكاریی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم وتی، "ئێمە وشەی قابیلی قبوڵ نەكردن بەكاردەهێنین، چونكە ئێران لەكاتێكدا بڕیاری راگرتنی هاوكاریی لەگەڵ ئاژانسەكە داوە كە هێشتا دەرفەتی هەبو بۆ گۆڕینی رێگەكەی و هەڵبژاردنی رێگەی ئاشتی و خۆشگوزەرانی."

تامی بروس وتیشی، پێویستە ئێران دەستبەجێ دەست بە هاوكاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بكاتەوە.

جەختیشی كردەوە كە دەبێت ئێران پابەندی پەیماننامەی رێگریی لە بڵاوبونەوەی چەكی ئەتۆم بێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×