بەرپرسێكی ئەمریكی: لە بەغدا فەرماندەی ئەو گروپە كرایە ئامانج كە ئەنجامدەری هێرشەكانە بۆ سەر هێزەكانمان
  2024-01-04       707       

بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاند، لە هێرشەكەی ئەمڕۆی بەغدادا فەرماندەی گروپێكی چەكدار كراوەتە ئامانج كە ئەنجامدەری هێرشەكانی سەر هێزەكانیانە لە عێراق.

ئاوێنە: نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، لە گەڕەکی فەلەستینی بەغدا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا، دواتر بزوتنەوەی نوجەبا کوژرانی دو فەرماندەی خۆی بە ناوەکانی ئەبو تەقوا سەعیدی و یاریدەدەرەکەی بە ناوی ئەبو ئیمتیحان راگەیاند.

بەرپرسێكی ئەمریكی لەبارەی هێرشەكەوە بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتوە، سوپای ئەمریكا هێرشێكی لە بەغدا دژی فەرماندەی گروپێكی چەكداری ئەنجامداوە كە ئەو گروپە بەرپرسی ئەنجامدانی هێرشەكانە بۆ سەر هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق.

بەرپرسە ئەمریكییەكە كە ئامادەنەبوە ناوی ئاشكرابكرێت بە ئاژانسەكەی وتوە، هێرشەكە ئۆتۆمبێل فەرماندەیەكی بزوتنەوەی نوجەبای لە بەغدا كردۆتە ئامانج بەبێ ئەوەی ناوی فەرماندەكە ئاشكرابكات.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×