گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندن دەکرێت
  2024-01-07       377       

لیژنەیەکی تایبەتمەند لەلایەن وەزارەتەوە پێکهێنراوە کە پێداچوونە بە وانە و بڕگەکانی خوێندنی پۆلی نۆیەم و دوانزەیەمی بنەڕەتی دەکەن.

کەریم سەید، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەلایەن وەزارەت پێکهێنراوە بۆ لابردنی بەشێک لە وانەکان و پێداچوونەوە و گونجاندن بەپێی پێویست، پاشان ڕاپۆرتێک بڵاودەکاتەوە کە ماددە سڕدراو و گونجێنراوەکان بۆ خوێندکاران دەخاتەڕوو .

وتەبێژی پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد، چوارشەممەی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردە ڕەزامەندیی دەربڕی لە ئەنجامدانی گۆرانکاری بۆ  پرۆگرامی خوێندنی پۆلی نۆیەم و دوانزەیەمی بنەڕەتی، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، مەرج نییە ئەو مادانەی کە دەسڕدرێنەوە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بن.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە ئامادەبوونی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و بە ڕەزامەندی دەستەی بۆچوون لە وەزارەتی پەروەردە بڕیاردرا گونجاندن لە پرۆگرامەکانی خوێندن، لەگەڵ گۆرانکاری لە پرۆگرامی پۆلی نۆیەم و دوانزەیەمی بنەڕەتی بکرێت.

هاوکات بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی تەکنیکی باڵای وەزاری پێکهێنا بۆ پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ دوو قۆناغە، لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکارییەکانی گونجاندنەکە ڕادەگەیەنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×