هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ره‌خنه‌گرتن له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق پاشگه‌زبووه‌وه و پۆسته‌كه‌ی سڕییه‌وه.
ئاوێنە: رۆژی هه‌ینی فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق به‌شداری رێوڕه‌سمی یادی چوار ساڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی كرد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌دا فایه‌ق زێدان رایگه‌یاند كه "شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌كانی سه‌ركه‌وتن به‌هۆی تاوانێكی تیرۆریستیی سته‌مكارانه‌وه بوو كه پێشێلكارییه‌كی روونی سه‌روه‌ریی عێراق و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو".
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X)، سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له رێوڕه‌سمی یادی چوار ساڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و نووسینێكی كورتی بڵاوكرده‌وه.
هۆشیار زێباری نووسی: "دووباره‌كردنه‌وه و به‌رده‌وام ئاماده‌بوونی دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له وڵات‌دا، له رێوڕه‌سمه سیاسیی و حزبییه‌كان و پێشكه‌شكردنی وتار و راگه‌یاندنی هه‌ڵوێسته‌كانی، ده‌ریده‌خات كه بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریمان گومانی له‌سه‌ره".
زێباری ده‌پرسێت: "جگه له عێراقمان! ئاخۆ له كامه وڵاتی پاشایه‌تی، كۆماری یان گشتگیردا ئه‌م رۆڵه به سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌درێت؟ شتێكی سه‌یره".
به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك، هۆشیار زێباری ئه‌و پۆسته‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X)، و روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هۆشیار زێباری باس له‌وه ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاویان ده‌كاته‌وه را و بۆچوون شه‌خسی خۆیه‌تی، نه‌ك حزبه‌كه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستانه.
رۆژی 3ی كانوونی دووه‌می 2020 قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له كاتی ده‌رچوونیان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كوژران.