یەدەگی زێڕی عێراق لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرا کرا
  2024-01-07       836       

بە پێی داتاکانی ئەنجوومەنی زێڕی جیهانیی، عێراق توانی پارێزگاری لە پێگەکەی خۆی بکات و لە پلەی 30 ئەو وڵاتانەدا بمینێتەوە کە خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕن لە جیهاندا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی زێڕی جیهانیی داتاکانی تایبەت بە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، عێراق خاوەنی 132.7 تۆن زێڕە و لە پلەی 30ی ڕیزبەندی ئەو 100 وڵاتەی جیهاندایە کە زۆرترین یەدەگی زێڕیان هەیە.

لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکانیش، سعوودیە بە 323.1 تۆن لە پلەی یەکەم و لوبنان بە 286.8 تۆن لە پلەی دووەم و لە پلەی سێیەمیشدا جەزائیر دێت کە خاوەنی 173.6 تۆن یەدەگی زێڕە.

تا ئێستاش ئەمریکا لە پلەی یەکەمدا ماوەتەوە و خاوەنی گەورەترین یەدەگی زێڕە لەسەر ئاستی جیهاندا کە بڕەکەی 8 هەزار و 133.5 تۆنە، دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت کە خاوەنی سێ هەزار و 352.6 تۆنە، ئیتاڵیاش لە پلەسی سێیەمدایە کە خاوەنی دوو هەزار و 451.8 تۆنە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×