رێباز حەملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، سودانی سێشەممەی داهاتو ئەو پڕۆژەیەی هەمواری بودجە دەباتە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كه له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی عێراق ئامادە دەكرێت. دەشڵێت، ئەگەر هەمواری بودجە بەمزوانە نەكرێت، ئەوا حكومەتی هەرێم داوایكردوە عێراق سولفەیەك بۆ موچەی ئەم مانگە بۆ هەرێم بنێرێت.
ئاوێنە: رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئەمشەو چوارشەممە، بە میدیای پارتی راگەیاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی داوه سێشه‌ممه‌ی داهاتو ئه‌و پڕۆژه‌یه بەرێتە ناو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌و بڕگه یاساییه‌كانی تایبه‌ت به بودجه‌و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات ده‌نگی پێ بدرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
وتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌و ماوه كورته‌دا ئاماده نه‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كردوە سولفه‌یه‌ك له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2024 كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و تایبه‌ته به موچه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، كۆده‌نگییه‌كی ته‌واوی لایه‌نه عێراقییەكان و تێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی سودانی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان. وتیشی، ئومێدێكی زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی موچه‌ی پاریزگاكانی عێراق، پاره بگاته هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی پێ دابه‌ش بكرێت.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجامێكی باشی هه‌بوه به‌تایبه‌ت كه نوێنه‌رانی كۆمپانیاكان كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن یاوه‌ری شاندی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه‌و هه‌مو ورده‌كارییه‌كیان رون كردوه‌ته‌وه، كه لایه‌نی عێراقیش به‌و باوه‌ڕ گه‌یشتوه هیچ شاراوەییه‌ك له‌و دۆسیه‌یه‌دا نییه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه ئاماژه‌كان ئه‌رێنین و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه بابه‌تی نه‌وت و موچه كۆتایی پێبێت و چیتر به‌و شێوه‌یه نه‌مێنێته‌وه.