بانكی ناوەندیی عێراق بۆ سەرجەم بانكەكان: چەند دۆلاری كاشتان پێویستە داوای بكەن
  2024-01-11       355       

بانكی ناوەندیی عێراق سەرجەم بانكە رێگەپێدراوەكان ئاگاداردەكاتەوە كە چەند دۆلاری كاشیان پێویستە دەتوانن داوای بكەن.

ئاوێنە: بانكی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسراوێكی بە ئیمزای عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكەكە، ئاڕاستەی سەرجەم بانكە رێگەپێدراوەكان كردوە لەبارەی راكێشانی دۆلاری كاش.

لە نوسراوەكەدا هاتوە، ئامادە بە گشتاندنمان لە رۆژی 31/12/2023، داوادەكەین ئاگادارمان بكەنەوە لە پێویستیتان بۆ دۆلاری كاش بۆ بەدیهێنانی خواستی كڕیارەكانتان، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو بڕە دۆلارەتان بەخێرایی بۆ دابین بكەین كە داوای دەكەن.

بانكی ناوەندی داواشی لە بانكەكان كردوە، داواكارییەكانیان بۆ دۆلاری كاش لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە بنێرن: dollar.sell@cbi.iraq

يرجى اعلامنا حاجتكم للدولار النقدي لتلبية طلبات زبائنكم على وفق ما ورد في الاعمام المذكور ليتسنى لنا تزويدكم بالمبالغ المطلوبة وبالسرعة الممكنة.

ترسل الطلبات على البريد الالكتروني

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×