جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات‌و لەگەڕی یەکەمی دەنگداندا 314 ئه‌ندام دەنگیانداو هیچ كام له‌كاندیده‌كان ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ستنه‌هێنا. هه‌رچه‌نده دانیشته‌نه‌كه بۆ نیو كاتژمێر دواخرا، به‌ڵام تائێستا دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستیپێنه‌كردۆته‌وه.
ئاوێنه: له‌دانیشتنی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، كه تایبه‌ته به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه، موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرده‌وه.
هه‌ریه‌ك له‌شەعلان كره‌یم کاندیدی حزبی تەقەدوم، سالم عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، مەحمود مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عەزم كاندیده به‌هێزه‌كانی پێكهاته‌ی سوننه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق.
پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ئاماده‌بونی 314 نوێنه‌ر له‌كۆی 329 نوێنه‌ر ده‌ستیپێكردو نوێنه‌ران به‌ده‌نگدانی نهێنی به‌شداریان له‌پڕۆسه‌كه كرد.
لەگەڕی یەکەمدا شەعلان كره‌یم، كاندیدی پارتی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی 152 دەنگی بەدەستهێنا.
هه‌روه‌ها سالم عیساوی، كاندیدی هاوپەیمانیی سەروەری 97 دەنگ‌و مەحمود مەشهەدانی، كاندیدی هاوپەیمانیی عەزم 48 دەنگی بەدەستهێنا.
موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه ده‌كات، نیو كاتژمێر پشوی ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا گه‌ڕی دووه‌می پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رن.
له‌گه‌ڕی دووه‌مدا شه‌علان كره‌یم و سالم عیساوی كێبڕكێی یه‌كدی ده‌كه‌ن و چانسی سه‌ركه‌وتن به‌لای شه‌علان كره‌یمدایه به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی سوننه‌كان پشتیوانی لێده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان دوای ئه‌وه دێت كه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی لەیس دلێمی ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق -له‌پێكهاته‌ی سوننه، رۆژی 14ی 11ی 2023 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، محەمەد حەلبوسی لەپۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دورخستەوە.