حکومەتی عێراق بڕیاریدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت
  2024-01-14       1289       

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا بەناردنی 618 ملیار دینار بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەی 2024ـدا. 
 
ئاوێنه‌: خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، " ئەو 618 ملیار دینارەی کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێداوە، قەرزو سولفە نییە، بەڵکو ناردنی ئەو پارەیە لەپشکی هەرێمی کوردستانە لەیاسای بودجەی 2024ـدا."

به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، تا هەمواری یاسای بودجە له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پەرلەمانی عێراق دەکرێت‌و یاساكه‌ هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌، حکومەتی فیدراڵ بەردەوام دەبێت له‌ناردنی‌ 618 ملیار دینار، هەروەها به‌وته‌ی‌ په‌رله‌مانتاران‌و به‌رپرسانی‌ كورد له‌به‌غدا، لەگەڵ هەموارکردنەوەی بودجە کێشەی موچەو شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بەتەواوی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت‌و کۆتاییان دێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×