جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
  2019-08-20       1909       

گورسێل تێکین، پەرلەمانتاری جەهەپە لەبازنەی ئیستەنبوڵ رایگەیاند ''ئەو کارەی کە لەدیاربەکرو وان‌و ماردین کرا ئامادەکاریە بۆ ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە''.

ئاوێنه‌: گورسێل لەتویتێکدا نوسیویەتی ''سەرەی قەیوم (پرۆسەیەکە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ دەستگرتن بەسەر دامودەزگای نەیارەکانیدا بەکاریدەهێنێت) دەگاتە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرەش''.

گورسێل تێکین ئاماژە بەوە دەکات کەحزبەکەیان کۆبونەوەیەکی ناوخۆیی ئەنجام دەدەن و باسی ئەم دۆخە نوێیە دەکەن کە لەناوچە کوردیەکاندا ڕو دەدات.

گورسێل ئەوە روندەکاتەوە  کە دەنگۆی ئەوە هەیە ئاکەپە ئامادەکاری بکات بۆ ئەوەی سەرۆک شارەوانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرەش لابدات و لەجێیان قەیوم دابنێت، ئەو دەنوسێت "دوای ئەوەی کە کۆبونەوەی ناوخۆیی جەهەپەمان ئەنجامدا ڕونکردنەوەی زیاتر لەو بارەیەوە بڵاودەکەینەوە".

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بیانوی ئەوەی کە ''پەیوەندیان بە ڕێکخراوی تیرۆرستیەوە هەیە و پاڵپشتی تیرۆر''یان کردووە سەرۆک شارەوانی سێ پارێزگای کوردی دیاربەکرو وان و ماردینی لەسەرکار دورخستەوەو 
لەجێیان سەرۆک شارەوانی سەر بە ئاکەپە دانران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×