چاوشئۆغڵو: پێویستە بەشار ئەسەد یاری بەئاگر نەکات
  2019-08-20       727       
چاوشئۆغڵو
له‌كاردانه‌وه‌ی‌ هێرشی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ سوریا بۆ سه‌ر كاروانێكی‌ سوپای‌ توركیا له‌شاری‌ ئیدلیب-ی‌ سوریا، وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری‌ ده‌داته‌ سوریاو ده‌ڵێت، "پێویستە بەشار ئەسەد یاری بەئاگر نەکات".

ئاوێنه‌: مه‌ولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، له‌كۆنگریه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پێویستە رژێمی بەشار ئەسەد یاری بەئاگر نەکات. لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سەربازانمان چی پێویست بێت ئەنجامیدەدەین".

پێشتر وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگه‌یاندبو، ''لەکاتی گواستنەوەی خاڵی چاودێری ژمارە ٩ لەشاری ئیدلیب هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر یەکێک لەکاروانە سەربازییەکانمان ئەنجامدراوەو بەو هۆیەوە ٣ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوەو ١٢ کەسی دیکەش برینداربون''.

چاوشئۆغڵو وتیشی‌، "لەگەڵ بەرپرسانی روسیا لەگفتوگۆداین سەبارەت بەو هێرشەی هێزەكانی سوپای سوریا كردویانەتە سەر خاڵە سەربازیەكانی توركیا لەئیدلیب بۆ پاراستنی خاڵە چاودیریەكانمان هەنگاوی پێویست دەنێین".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×