یەكینەكانی پاراستنی سڤیل(یەپەسە) بەرپرسیارێتیی چالاکییەکەی 13ی ئابی ڕوحای
لەئەستۆ گرت، کە لە دژی کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و کەلوپەلی ئەلکترۆنی
ئەنجامدرابو.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکینەکانی پاراستنی سڤیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتیی
چالاکییەکەی ڕوحای لەئەستۆ گرت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە"یەکەی تۆڵەسێنی شەهید چیاگەر هێڤی لە ١٣ی
ئابی ٢٠١٩ لە ڕوحا لەدژی کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و کەلوپەلی ئەلکترۆنی
چالاکییەکی سابوتاژیان بە تاکتیکی شۆڕشگێڕیی و ستراتیژیی شۆڕشگێڕی ئەنجامدا، بەهۆی
چالاکییەکەوە کارگەکە ئاگری تێبەربو و سوتا."
یەپەسە ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمە ئەو چالاکییەمان بۆ بەرزراگرتنی یادی فەرماندەی
ئەفسانەیی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریی، فەرماندە چیاگەر هێڤی ئەنجامدا."