تورکیا لە ئیستەنبوڵ چەند ئەندامێکی هەدەپەی دەستگیرکرد
  2019-08-23       448       

نیوەشەوی رابردو، پۆلیسی توركیا لەچەند ناوچەیەكی ئیستەنبوڵ چەند ئەندامێكی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە)ی دەستگیركردون.

ئاوێنە: دەستگیركردنی ئەو ئەندامانەی هەدەپە دوای ئەوە دێت كە لە رۆژانی رابردودا لە ئامەد، وان و مێردین چەند ئەندامێكی ئەو حزبە دەستگیركران ئەوەش لەسایەی ناڕەزایەتییەكان بەرامبەر بە دورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكانی ئەو سێ گەورە شارەوانییە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی توركیاوە.

بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، نیوەی شەوی ڕابردو پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی هاوسەرۆکانی هەدەپە لە ناوچەکانی پەندیک، بایرام پاشا و بەشیکتاشی شاری ئیستەنبوڵ.

بەپێی زانیارییەکان، لە هەڵمەتەكەدا هاوسەرۆکانی هەدەپەی پەندیک و بایرام پاشا دەستگیرکراون، بەڵام هاوسەرۆکی هەدەپەی بەشیکتاش چونکە لە ماڵ نەبوە دەستگیر نەکراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان لەو هەڵمەتەدا پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی بەرپرسانی هەدەپەی ئیستەنبوڵ و ئەم کەسانە دەستگیر کراون: چەتین ئاسلان بۆغا، ئۆرهان تورکەر، نەدیمە گەنج، ئایدن کلیچدەرە، فورقان ئاکنجی،عەلی قادر گولەر، بیرکان پۆلات، تایلان ئۆزتاش.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×