2019-08-23   677     
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، ئیمانۆئل ماکرۆن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی رێككه‌وتنی نوێ له‌باره‌ی به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌یه‌وه ناكات‌و داواش ده‌كات وڵاتانی ئه‌وروپی پابه‌ندی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێش‌و بن.
ئاوێنه: محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌پاش کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانۆئل ماکرۆن سه‌رۆککۆماری فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، کۆبونه‌وه‌که له‌که‌شێکی ئیجابیدا به‌ڕێوه‌چو، به‌گشتی له‌چوارچێوه‌ی وتوێژه به‌رده‌وامه‌کانی سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نساو ئێران بووه که فه‌ره‌نسا چه‌ندین پێشنیاری خستۆته‌ۆو، تارانیش به‌هه‌مانشێوه پێشنیاری خۆیی هه‌بووه‌و داهاتوی ئه‌م پرۆسه‌ش به‌نده به‌و هه‌نگاوانه‌ی که پێویسته هه‌ردولا جێبه‌جێی بکه‌ن.
وتیشی، وتووێژه‌کان ده‌بێت بۆ لێکتێگه‌یشتنی باشتر سه‌باره‌ت به‌پێشکه‌وتنی پرۆسه‌که ده‌ستپێبکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رونیكرده‌وه، وتوێژه‌کان به‌نده به‌وه‌ی که چۆن لایه‌نی ئه‌وروپی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی له‌ڕێكکه‌وتنی ناوه‌کی‌و پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌م ڕێکه‌وتنه بێت.
راشیگه‌یاند، "ئێمه درێژه به‌وتوێژه‌کانمان ده‌ده‌ین‌و وتووێژه‌کانی ماکرۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆککۆماری ئێرانیش به‌رده‌وام ده‌بێت. تێڕوانینی ئێمه به‌ته‌واوی ڕون‌و ئاشکرایه، به‌لای ئێمه‌وه ڕێکكه‌وتنی ناوه‌کی دانوستانی نوێی له‌سه‌ر ناکرێت".