ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند؛ وڵاته‌كه‌ی رێگه نادات ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی بانگه‌شه‌ی دروستكردنی ده‌كرێت له‌باكوری سوریا ببێته "زۆنگاو"ێكی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی باكوری عێراق.
ئاوێنه: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه)، رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه كارده‌كات كه پشتیوانی لۆجستی ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی باسده‌كرێت به‌ڵام هه‌مو رێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر له‌سوریا ئه‌گه‌ر پابه‌ندبون نه‌بێت به‌و به‌ڵێنانه‌وه كه به ئه‌نكه‌ره دراون.
وتیشی"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام ناده‌ین كه ببێته زۆنگاوێكی نوێ دژ به توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له باكوری عێراق هه‌یه، كه تا ئێستاش كێشه‌مان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "باس له دورستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام ناكه‌ین بۆ پاراستنی ناوچه‌كه له‌توركیا به‌ڵكو باس له ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌كه‌ین بۆ دورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان."
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشنیاریان ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت.