فه‌رمانده‌و تێكۆشه‌ری دێرین حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی
بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆچی دوایی كرد.
ئاوێنە: میدیای
رەسمی یەكێتی بڵاویكردەوە كە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25-8-2019 حه‌مه‌ی
فه‌ره‌ج، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی بۆ كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه
له‌تەمەنی 85 ساڵیدا شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
لەزاری
خانەوادەكەیەوە بڵاویكردۆتەوە كە بڕیاره سبه‌ینێ دوشه‌ممه سه‌عات 9 به‌یانی
ته‌رمی ناوبراو له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لییه‌وه به‌ره‌و گۆڕستانی سه‌یوان
به‌ڕێبكرێت و له‌وێ به‌خاكبسپێدرێت.
حەمەی فەرەج ساڵی 1934 لە هەڵەبجە لەدایكبوە.
حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج له هه‌ردو شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێ وه‌ك پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌یه‌ك
به‌شداری كارای هه‌بوه.
ساڵی 1983 بە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی شۆڕشگێران هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1985 بریندار بوەو قاچێكی لەدەستداوە.