حەشدی شەعبی ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار كرد كە بە پشتیوانی ئەمریكا، چەکدارەکانی بۆدومانكردوە
  2019-08-26       957       
حەشدی شەعبی، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار كرد كە بە پشتیوانی ئەمریكا، چەکدارەکانی لە رۆژئاوای عێراق نزیك سنووری سوریا بۆدومانكردوە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێكدا حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەكردووە كە جارێكی دیكە چەکدارانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای عێراق نزیك سنووری سووریا لە لایەن ئیسرائیلەوە كراونەتە ئامانج.

هاوکات لە راگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، هێرشەكەی ئەمجارە لە رێگەی دوو فڕۆكە بێ‌ فڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوە دوای ئەوەی ئاسمانی عێراقیان بەزاند و لیوایەكی حەشدی شەعبییان لەسەر رێگەی هەردوو شاری عەكاشات و قائم بۆردومانكرد.

هەروەهابەپێی راگەیەندراوەكە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، چەكدارێكی سەربە حەشدی شەعبی كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە كە ئەو هێرشانە بە پاڵپشتی بوونی ئەمریكا لە ناوچەكەدا ئەنجام دەدرێن.

لە كۆتایی رایگەیەندراوەكەدا حەشدی شەعبی رایگەیاندووە ''بەڵێن بە گەلی عێراق دەدەین كە زیاتر هەوڵەكانمان بۆ بەرگریكردن لە ئاسایش، سەقامگیری و خاك و سەروەری عێراق بخەینەگەڕ''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×