به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو كوژرانی ژماره‌یه‌ك چه‌كدارو هاوڵاتی مه‌ده‌نی عێراقی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ماته‌مینی گشتی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و داموده‌زگا حكومییه‌كان راگه‌یاند. هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نباریش ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی بۆردومانی ئه‌نبار له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ 36 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌و گه‌ڕانیش به‌دوای بێسه‌روشوێنبوان به‌رده‌وامه.
ئاوێنه: دره‌نگانی شه‌وی رابردو له‌كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له‌بنكه‌ی "تی-22"ـی سنوری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی گروپ و میلیشیاكان له‌عێراق و سوریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و موشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری میلیشیاكان و هاووڵاتییان كوژران.
حکومەتی عێراق لەبارەی هێرشەکانه‌وه ڕایگه‌یاند، "ئیدارەی ئەمریکا هێرشێکی نوێی کردە سەر سەروەریی عێراق، هێزە ئەمنییەکانمان لەناوچەکانی عەکاشات، قائیم و ناوچەکانی سڤیلی دەرووبەریان بۆردومانکران، بەهۆیەوە 16 کوژراو و 25 برینداری لێکەوتەوە، لەنێویاندا خەڵکی سڤیل هەن، هەروەها زیان بەباڵەخانەی نیشتەجێبون و موڵک و ماڵی هاوڵاتیان کەوتووە.
به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو كوژرانی ژماره‌یه‌ك چه‌كدارو هاوڵاتی مه‌ده‌نی عێراقی، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ماته‌مینی گشتی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و داموده‌زگا حكومییه‌كان راگه‌یاند.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی هێزه‌كانیان له‌ئه‌نجامی بۆردومانی ئه‌مریكی له‌ئه‌نبار بۆ 36 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه، تیمه‌كانیشان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای ژماره‌یه‌ك كه‌سی بێسه‌روشوێندا.
حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئاماده‌یی خۆمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر فه‌رمانێكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی و سه‌لامه‌تی گه‌له‌كه‌ی.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستدرێژیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێگه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ناوچه‌ی عه‌كاشات و قائیم و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداریشی لێكه‌وته‌وه كه له‌نێویاندا هاوڵاتی مه‌ده‌نی هه‌یه."
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دوپاتیكرده‌وه، "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا دانیشتنێكی نائاسایی و به‌په‌له ئه‌نجامبدات، بۆ دیاریكردنی هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به چه‌ندجارێك دوباره‌بونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق و كۆتاییهێنان به پێشێلكارییه‌كانی سه‌روه‌ری و ژیانی عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، چونكه ئه‌م هێرشانه بێڕێزییه‌كی گه‌وره‌ن و ناتوانرێت چیتر قبوڵ بكرێن".
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت نوێكرده‌وه بۆ پێویستی خێراكردنی جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی یاسایی ژماره (18)ی ساڵی (2020)، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌رچوه و دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق له‌خۆده‌گرێت، له‌كاتێكدا پێویست به مانه‌وه‌یان ناكات و هه‌روه‌ها بونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق".