بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ی گروپه چوه‌كداره‌كان ئه‌نجامبدات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه هاوپه‌یامی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای داوای محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سبه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان ئه‌نجامده‌دات.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێكهاتووه له‌هه‌ریه‌ك، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی، عه‌مار حه‌كیم، حه‌یده‌ر عه‌بادی و بزوتنه‌وه‌ی بابیلۆن هێزه شیعه‌كانی دیكه)و پێكهاته‌ی كورد (پارتی و یه‌كێتی) و پێكهاته‌ی سوننه‌كان (هاوپه‌یمانیی سیاده‌و عه‌زم) پێكهاتووه‌و هه‌موویان حكومه‌تی ئێستای عێراقیان به‌سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانی پێكهێناوه.
شەوی رابردو سوپای ئەمه‌ریکا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەندین ناوچەی عێراق‌و سوریا ئەنجامدا کە بەوتەی خۆیان، بنکەو بارەگای هێزە چەکدارەکانی نزیک لەئێرانیان کردووەتە ئامانج.
حکومەتی عێراق لەبارەی هێرشەکانه‌وه ڕایگه‌یاند، "ئیدارەی ئەمریکا هێرشێکی نوێی کردە سەر سەروەریی عێراق، هێزە ئەمنییەکانمان لەناوچەکانی عەکاشات، قائیم و ناوچەکانی سڤیلی دەوروبەریان بۆردومانکران، بەهۆیەوە 16 کوژراو‌و 25 برینداری لێکەوتەوە، لەنێویاندا خەڵکی سڤیل هەن، هەروەها زیان بەباڵەخانەی نیشتەجێبون و موڵک و ماڵی هاوڵاتیان کەوتووە."
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی هێزه‌كانیان له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ئه‌نبار بۆ 36 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه، تیمه‌كانیشان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای ژماره‌یه‌ك كه‌سی بێسه‌روشوێندا.