هەناردەی نەوتی عێراق لەمانگی رابردودا زیادی كردوە
  2019-09-01       550       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاشكرایكرد، بڕی هەناردەی نەوتی عێراق لەمانگی ئابدا بەرزبۆتەوە بۆ 3.603 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لەكاتێكدا لەمانگی تەمموزی بڕی هەناردەی نەوت لە رۆژێكدا 3.566 ملیۆن بەرمیل بوە.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوتی عێراق، تێكڕای هەناردەی نەوت لە بەندەرەكانی بەسرەوە لەمانگی ئابدا رۆژانە 3.468 ملیۆن بەرمیل بوە و لە كەركوكیشەوە بۆ بەندەرەی جەیهانی توركی رۆژانە تێكڕای هەناردەی نەوت 105 بەرمیل بوە.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، عێراق دەستی بە هەناردەی نەوت بۆ ئوردن كردۆتەوەو بڕی هەناردەی نەوت سێ هەزارو 480 بەرمیل بوەو چاوەڕوان دەكرێت ئاستی هەناردەی نەوت بۆ ئوردن بگەیەنرێتە ئەو ئاستەی كە رێككەوتنی لەسەر كراوە كە 10 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لەمانگی ئابدا 56.77 دۆلار بوە و كۆی گشتی داهاتی نەوت لەو مانگەدا 6.341 ملیار دۆلار بوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×