وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌موو مۆڵه‌ته‌كانی چه‌ك هه‌ڵگرتن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
  2019-09-03       538       

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، ''وه‌زیری ناوخۆی عێراق پێی راگه‌یاندوون كه‌ هه‌موو مۆڵه‌ته‌كانی چه‌ك هه‌ڵگرتن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌''.

ئاوێنه‌: به‌در زیادی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند ''له‌ساڵانی رابردوو به‌هه‌زاران مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان دراون''.

ناوبراو وتی ''یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق پێی راگه‌یاندوون ، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شه‌قامه‌كان له‌دیارده‌ی چه‌ك، هه‌موو مۆڵه‌ته‌كانی چه‌ك هه‌ڵگرتن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌''.

وتیشی ''كێشانه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كان به‌بێ جیاوازی هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه‌''.

زیادی روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ وه‌زیری ناوخۆ میكانیزمێكی نوێ بۆ پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن په‌یڕه‌و ده‌كات،  كه‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ چینێكی دیاریكراوی وه‌ك پله‌ی تایبه‌ت و پارێزه‌رو دادوه‌ركان له‌خۆ ده‌گرێت.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×