تۆمارکردنی ناوی‌ هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی‌ عێراق دەستپێدەکات
  2019-09-03       614       
کۆمسیۆنی باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ عێڕاق واده‌ی‌ تۆمارکردنی ناوی‌ هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی‌ عێراق دیاری‌ ده‌كات‌و مانگێك ده‌خایه‌نێت.

ئاوێنه‌: له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕیاز بەدران، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی‌ عێڕاق ڕایگەیاندووه‌، ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاری دیاریكردنی‌ ماوەی تۆمارکردنی ناوی‌ هاوپەیمانێتییەکانی‌ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی‌ عێراق داوه‌و لە 5ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ تا 5ی‌ مانگی‌ داهاتو به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی‌، ماوه‌ی‌ تۆمارکردنی ناوی‌ هاوپەیمانێتییەکان مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ به‌نیازن له‌چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌یمانییه‌كدا به‌شداری‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن، ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌دا ناوه‌كانیان تۆمار بكه‌ن.

جگە لەپارێزگاكانی‌ هەرێمی‌ کوردستان، بڕیاره‌ رۆژی‌ 1ی مانگی نیسانی ساڵی‌ 2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی‌ عێراق ئه‌نجامبدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×