توركیا كوژران و برینداربونی سێ سەربازی لە "مێردین" راگەیاند
  2019-09-04       577       

توركیا رایگەیاند، لەئەنجامی چالاكییەكی پەكەكەدا لە شارۆچكەی "ئۆمەرلی" سەربە پارێزگای مێردین-ی باكوری كوردستان، سەربازێكی سوپای وڵاتەكە كوژراوەو دوانی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی رەسمی توركیا(ئەنادۆڵو)، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوی په‌كه‌كەدا‌ له‌ شارۆچكه‌ی ئۆمه‌رلی سەربە پارێزگای مێردین، سه‌ربازێكی سوپای توركیا كوژراوەو دوی دیكه‌ش برینداربون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بۆمبە چێنراوەكە لەكاتی تێپەڕینی هێزە ئەمنییەكاندا لە گەڕەكی "تاوكڵۆ"ی شارۆچكەكە تەقیوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە بریندارەكان دەستبەجێ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە گشتی ئۆمەرلی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×