سودانی و سەرۆكی كۆمسیۆن تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن
  2024-04-08       551       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبوەوەو تێیدا تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان كرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ دوشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازیكردوە لە سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنی كۆمسیۆنەكە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە کۆبونەوەکەدا هەوڵ و ڕێکارەکانی کۆمسیۆن سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی كوردستان خرانەڕو و جەخت لە پێویستی زاڵبون بەسەر هەمو ئەو کێشانەدا كرایەوە کە ڕوبەڕوی کارەکانی کۆمسیۆن دەبنەوە، هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر میکانیزمە یاساییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازادو دادپەروەرانە کە هەڵبژاردنێكی شەفاف بێت و خواستەکانی گەلی كوردستان بەدی بهێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×