لە بۆردومانێكی توركیادا لە قەزای سیدەكان هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا
  2024-04-19       330       

بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر گوندێكی سنوری قەزای سیدەكان هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا كە پیشەی پێشمەرگە بوە.

ئاوێنە: کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر گوندی "ناودارۆک"ی سەر بە قەزای سیدەکان، هاوڵاتییەکی مەدەنی شەهید بو.

قوربانییەکە ناوی “سەروەر قادر ڕەشکۆ”و تەمەنی 46 ساڵ و خەڵکی گوندی شێخ ڕەش بوە لە قەزای سیدەکان و هەروەها  پیشەی پێشمەرگە بوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان بۆردومانە سەعات 8:30ـی خوله‌كی شەوی رابردو ئەنجامدراوەو فڕۆکەی توركیا بۆردومانی ئۆتۆمۆبێلی ئەو هاوڵاتییەی کردوەو لە ئاكامدا گیانی لەدەستداوە.

رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی لە راگەیەندراوەكەیدا وتوشیەتی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، شەش هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان شەهید بون و دو هاوڵاتی تری مەدەنیش برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×