نرخی كەپر و كابینەكانی دوکان بۆ رۆژانی جه‌ژن ئاشكرا دەكرێت
  2024-04-09       215       

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان رایگەیاند، ئامادەكاریی پێویستیان كردووە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژن و رۆژانی دواتردا.

وتیشی، "بە لەبەرچاوگرتنی جەژنی رەمەزانی ساڵی رابردوو پێشبینی دەكەین زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روو لە سنوورەكەمان بكات".

باسی لەوەشكرد، هەریەك لە تیمەكانی بەرگریی شارستانی و مەلەوانی لە سەیرانگاكان دەبن بۆ بەهاناوەچوونی هەر دۆخێكی نەخوازراو.

دەربارەی نرخی كەپر و كابینەكانیش بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان ئاشكرایكرد، كرێی مانەوەی كەپرەكان لەنێوان 25 بۆ 60 هەزار دیناردا دەبێت و، كرێی كابینەكانیش لەنێوان 100 بۆ 400 هەزار دیناردا دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×